ڤیزای ژاپۆن له ههرێمی كوردستان دهدرێت
دوای بهرهو پێشڤهچوونهكان
به پێی زانیاریهكان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كه واژۆی سهفین دزهی بهرپرسی فهرمانگهكه: نوسراوێك كە مێژووی 19-8-2019ی لەسەرە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە ئاماژه بهوهكراوه “بەپێی نوسراوێكی نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر لە رۆژی 20-8-2019 بەدواوە ئەو نوسینگەیە دەسەڵاتی پێدانی ڤیزای مانەوەی ماوە كورتی پێدراوە”.
ههروهها ئەوەش هاتووە “ڤیزاكە لەلایەن دوو نوسینگەی باوەڕپێكراو لەلایەن نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆنەوە دەدرێت و هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵە پێشكەشی ئەو نوسینگە باوەڕپێكراوانە بكەن، ئەمەش تەنها دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو دانیشتوانی پارێزگاكانی دیكەی عیراق لە رێگای باڵیۆزخانەی ژاپۆنەوە لە بەغدا ڤیزا وەردەگرن”.
بەپێی نوسراوەكە، لەئێستا بەدواوە ڤیزای ژاپۆن بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق لە عەممان و دوبەی نابێت، كە پێشتر لەوێ پێیاندەدرا