سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامی سعوودیا دەگەێنێتە دەسەڵاتدارانی ئێران

 

بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکان لە دووای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی ئامانجی سەردانەکەی بۆ سعوودیا ئاشکرا دەبێت کە مەبەست نێوەندگیری کردن بووە لە نێوان سعوودیا و ئێران ، بە نیازە سەردانی تاران بکات و پەیامی سعوودیەکان ڕادستی دەسەڵاتدارانی ئێران بکات .

 

ئەوەی تا ئیستا زاندراوە پەیامی سعوودیا بۆ ئێران لە ڕێگەی نامەیەکی تایبەتەوە دراوەتە دەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق .

 

میدیا عێراقیەکان باس لەوە دەکەن ئامانجی عادل عەبدولمەهدی بۆ نێوەندگیری کردن لە نێوان هەردووک وڵاتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، لە ئەگەری روودانی هەر جەنگێت عێراق ناتوانێت وەک وڵاتێکی بێ لایەن دەرکەوێت چوونکە سیاسەتی ئێران ڕیشەی لە ناو عێراق داکوتیوە .

Back to top button