مەسرور بارزانی بە فەرمانێکی ڕاستەخۆ بودجە بۆ چەند پرۆژەیەکی دەڤەری ڕاپەڕین تەرخان دەکات

 

بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجە بۆ  5 پرۆژەی گرینگی پەرەپێدانی ڕێگاو بانی دەڤەری ڕاپەڕین تەرخان کرا .

 

پرۆژەکان کە ناوچەکانی بالیسان ، دوکان – رێگەکانی سەروچاوە –چووارقوڕنە ، رانیە – دەربەندی رانیە و کورتەک و ئیشکەڕۆ لە خۆ دەگرێت بۆ نوژەنکردنەوەی هەموو ڕێگەوبانەکان دەبێت .

 

تەرخان کردنی ئەو بودجە لە رێگەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ، هاوکات نۆژەن کردنەوەی پردەکانی ( سەنگەسەرو ژاراوە) ش لە خۆ دەگرێت کە ساڵی رابردوو بە هۆی باران و لافاو زیانێکی زۆریان بەرکەوتبوو .

رانیە
Back to top button