چەتە هەڵدەکوتنە سەر باڵیۆزخانەی عێراق لە بەڕازیل
چەتەکان هەڵیان کوتایە سەر باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرازیل و بـڕی 50 هەزار دۆلاریان دزی
کۆمەڵە چەتەیەکی چەکدار ئێوارەی هەینی ڕابردوو هەلیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرازیل و بڕە پارەیەکی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەیان دزی کە نزیکەی 50 هەزار دۆلار بوو .
سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات هۆکاری سەرکەوتنی پلانی دزییەکە بەهۆی دیار نەبوونی پاسەوانان لەو باڵەخانەیە بووە کە باڵیۆزخانەی عێراقی لێیە و خەمساردی حکومەتی بەرازیل لەوە دابووە کە کاری پاسەوانی بە کۆمپانیایەکی تایبەتی ڕاسپاردووە .
هەروەها سەرچاوەکە گوتی چەتەکان توانیان پاسەوانێك قۆڵ بەست بکەن و بچنە نێو باڵیۆزخانەکە و مووچەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە بدزن
سەرچاوە : کەناڵی عهد