ئەمریکـا : ڕاگرتنی فڕۆشتنی زانتاك و هەندێ دەرمانی دیکە کە تایبەتە بە چارەسەری سوتانەوەی گەدە

 

کۆمپانیای ” سی ڤی ئیس ” ی ئەمریکی بۆ چاودێری تەندروستی گوتی  فرۆشتنی دەرمانی زانتاكی بەناوبانگ بۆ چارەسەری سوتانەوی گەدە و هەندی دەرمانی دیکەش کە مادەی ڕانیتیدین لەخۆ دەگریت ڕادەگریت لە درمانخانەکانیان پاش ئەوەی فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریکی کاریگەری مادەیەکی شێرپەنجەیی و ناوی لێنراوە ” ئین نیترۆسوددیمیسلامین ” دۆزیەوە لە هەندێ لەو دەرمانانە هەروەها لە هەندێ دەرمانی پاڵپەستۆی خوێنیش بوونی هەیە

 

فەرمانگەی خۆراك و تەندروستی ئەمریکا تا ئێستا لە لێکۆڵینەو دایە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەو ڕێژە کەمەی مادەی ” ئێن دی ئێم ئێی ” کە لە نێو ڕانیتیدین دایە کە مادەیەکی کاریگەرە لە زانتاك و لەوانەیە مەترسیدار بیت بۆ تەندروستی نەخۆش و چەند ڕۆژێك لەمەوبەر یەکەی ساندرۆز کە سەر بە کۆمپانیای نۆفارتسە ڕاگرتنی دابەش کردنی زانتاکی ڕاگەیاند لە ئەمریکا و کەنەدا

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button