باڵیۆزی یۆنان لە عێراق لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێکرا

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/9/2019 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین لە گەڵ یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دیدارێکیان ئەنجام دا

 

ئەم دیدارە کە هاوکات بە ئامادە بوونی ئیفتیمیۆس كۆستۆپۆلۆس كۆنسوڵی یۆنان لە شاری هەولێربەرێوە چوو ، باڵیۆزی یۆنان بە ئاماژە دان بە رۆڵی سیاسی و بەردەوامی سەرۆک بارزانی لە خەباتێکی نەپساوەدا لە کوردستان و عێراق دوواتریش لە  ناوچەکەو جیهاندا لە کاتی شەڕی داسەپاوی داعش پێزانینی خۆی دەربڕی .

 

دوواتریش وێرای ئاماژەدان بە رۆڵی گرینگی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە تێکشکانی داعشدا سەرسام بوو بەوەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە کاتێکی وا هەستیاردا توانی وەک رێبەرێکی کاریزمایی بە سەر هەموو قۆناغەکانی بارودۆخەکەدا زاڵ بێت .

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا هەل و مەرج و بارودۆخی ئیستای سیاسی ناوچە و کوردستان و عێراق لێکدرایەوەو جەختش لە پەرەپێدانی پیوەندییەکانی کوردستان و یۆنان کرایەوە .

 

دوواتەوەری کۆبوونەوەکە سەبارەت بە گوزەرانی جالیەی کوردی لە یۆنان بوو کە دەکرێت لەم پێوەندیانەدا ئەمدۆخەش لە بەرچاو بگیرێت .

 

Back to top button