51 مەرج بۆ قوتابخانەکان دیاری دەکرێت

 

لە پرۆسەیەکی پەروەردەیدا ، وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵی ئەوە دا پلانەکانی خوێندنی تایبەت لە گەڵ سیستەمی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵگای کوردیدا ڕێک بخات و گرینگی تایبەت بە پەروەردەی قوتابیان بدرێت .

 

ئەندامێکی  لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگەیەندنەکانی ئاشکرا دەکات لە  چاوەڕوانی ئەوە دان  ئەنجومەنی وەزیران  پڕۆژە یاسای پەروەردە ڕەوانەی پەرلەمان بکات، بۆ هەموارکردنەوەی یاسای گشتی پەروەردە.

 

حەسیبە گەردی هەروەها گووتی کار بۆ ئەوە دەکەیین خوێندنی گشتی بەرەوپێش بچێت  و چاودێری خوێندنی تایبەتیش وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

 

لە کۆتاییدا دەڵیت 51 مەرج بۆ قوتابخانە ئەهلیەکان داندراوە کە یەک لەوان

لە سەرەتای دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵەوە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە پێدانی مۆڵەتی بە پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەکانی ڕاگرت، هاوكات چاودێریكردنی بۆ خوێندنی ئەھلی توندتر کردووه‌ و ٥١ مەرجی بۆ قوتابخانە ئەھلییەکان داناوە، گرنگترینیان بریتین له دابین کردنی گشتی  پێداویستییەکانی قوتابیەکان  لە خواردن و خواردنەوەی خاوێن.

 

هەروەها بە پێویست زانراوە قوتابخانە ئەهلیەکان خوێندنی بەشێك لە سیستەمی خوێندنی ھەرێمی کوردستان بخەنە بەرنامەی کاری خۆیانەوە و پارە دیاری کردنیشیان لە ژێر چاوەدێری لیژنەکانی وەزارەتی پەروەردەا دەبێت ‌.

Back to top button