سوودە گرنگەکانی گێلاس بزانە

۱- ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئەکسەدە، ھەروەھا ترشی یۆلاگچی تێدایە، ڕێگری لە گەشەی ڕەگی سەبەخۆ دەکات، کە خانە شێرپەنجەییەکان دروستی دەکات.

٢- پاڵەپەستۆی خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات، گێلاس سەرچاوەیەکی باشە بۆ پۆتاسیۆم، سۆدیۆمی زیادەی جەستە لەناو دەبات، ئەمەش ڕێژەی پاڵەپەستۆی خوێن لە بارێکی ئاسایی و تەندروستدا دەھێڵێتەوە.

۳- تەندروستیی دڵ دەپارێزێـت، خواردنی گێلاس ڕێژەی چەوری و کۆلستڕۆل و تووشبوون بە ھەوکردن کەم دەکات، دڵ لە نەخۆشییە درێژڕەوەکان و ھەوکردنەکان دەپارێزێت.

٤- کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ھەوکردن، بەھۆی بوونی ماددەی دژە ئەکسەدە لەناو گێلاسدا، لە زۆر جۆری ھەوکردن دەتپارێزێت.

٥- بەھێزکردنی مێشک، ماددەی (ئانسوسیانین)ی ناو گێلاس، گەشەی مێشک و توانای سەرنجدان زیاد دەکات، ھەروەھا دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشیی ئاڵزەھایمەر.

Back to top button