“یاسای هەڵبژاردن هەموارنەكرێتەوە 500 هەزار ئاوارە لە دەنگدان بێبەشدەبن”

لەگەڵ ئامادەكاریەكان بۆ سازدانی ئەنجومەنی پارێ.گاكان لە عێراق تا ئێستا بە پێی ئەو یاسابەركارەی كە هەلبژاردنی پێ ئەنجامدەدرێت, ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بێبەش دەبن, بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكانی هەرێم، ئەگەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەموارنەكرێتەوە، 500 هەزار ئاوارە لەدەنگدان بێبەشدەبن.
هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتوە “تائێستا كێشەی دەنگدانی ئاوارەكان بۆ‌ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان چارەسەرنەكراوە و ئاوارەكانیش ناتوانن بگەڕێنەوە، بگرە جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە و تەنیا لەم مانگەدا‌ 996 كەس هاتونەتەوە هەرێمی كوردستان”.
هۆشەنگ محەمەد راشیگەیاندوە، ئەگەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەموارنەكرێتەوە، 500 هەزار ئاوارە لەدەنگدان بێبەشدەبن، بۆیە پێویستە چارەیەك بدۆزرێتەوە.
ژمارەیەك لایەنی كوردستانی رەخنەیان لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەیە و لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركردوە، بەتایبەت لە پرسی بێبەشبونی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی كەركوك كە شارەكەیان جێهێشتوە و مافی دەنگدانیان لە دەرەوەی شارەكەیان پێنەدراوە.
Back to top button