راگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ردا له جۆره‌كانى كریستاڵ و تلیاك، گیراوه.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان رایگەیاند: “لە رێكەوتی 28/9/2019 لە دوو چالاكی جیاوازدا ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 9 كیلۆ و 900 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و بڕی 610 گرام ماددەی ھۆشبەری تلیاك، كە لەناو چەند گۆشەیەك (بالیف) شاردبوویانەوە و بە نیازبوون لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی كەنەدای بكەن، و تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیانداناوە، بۆیە بەپێی یاسای (14)ی ھۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادگا كران”.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، به‌پێى مادده‌ى 14ى مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ى دادگا كرا.