ئەنجومەنی باڵای فەتوا مامەڵەكردن بە پارەی 25 دیناری سەردەمی رژێمی بەعس حەرامە

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو, چەند كەسێك مامەڵەیان بە پارەی سەردەمی رژێمی بەعس لە جۆری 20 دیناری دەكرد و بە بڕە پارەیەكی كەمی بلیمەر دەیان كڕی و لە بەرامبەردا بە بانكە حكومیەكانی عێراقیان دەگۆڕیەوە, لە بەرامبەردا  ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان،ئەم جۆرە مامەڵەكردنەی حەرام كرد.
دەزگای میدیای خواكوڕك نوسراوێكی ئەنجومەنی باڵای  فەتوای هەرێمی دەست كەوتووە كە ڕۆژی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٩ واژۆ كراوە و وەڵامی ژمارەیەك خاوەن كۆمپانیای ئاڵوگۆڕكردنی دراو دراوەتەوە لەبارەی حوكمی مامەڵەكردن بە پارەی هەڵوەشێندراوەی فیئەی ٢٥ دیناریی عێراقیی ڕژێمی پێشوو.

هەروەك لە فەتواكەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمدا هاتووە , پاش لێكۆڵینەوە و گفتوگۆی پێویست بە كۆی دەنگ بڕیاریان داوە كە ”مامەڵەكردن بەو پارانەی كە ڕەسیدی نەماوە و بە فەرمی بەتاڵكراوەتەوە درووست نییە، چونكە فریودانی تێدایە و بە فەرمی متمانەی لەدەست داوە و پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانە“.
هەروەها ئەنجومەتنی باڵای فەتوا داوایان لە موسوڵمانان كردووە، خۆیان لەم جۆرە مامەڵانە بەدوور بگرن.
دەقی روونكردنەوەكەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا

 

Back to top button