عادل عه‌بدلومه‌هدی: ئیسرائیل هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ئه‌نجامداوه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین جار بنكه‌و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خوراوو ناوه‌ڕاستی عێراق كرانه‌ ئامانجی فڕۆ كه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌گه‌ر چی له‌ سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرا كه‌ ئیسرائیل هێڕشه‌كانی ئه‌نجامدابێت و ئیسرائیلییش به‌ شێوه‌یه‌كی ناهڕاسته‌وخۆ دانی به‌ هێڕشه‌كاندانا به‌ڵام هئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئیسرائیل هێڕشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق ئه‌نجامداوه‌.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە کەناڵی جزیرەی راگەیاندووە، پاش ئه‌وه‌ی لێكۆلینه‌وه‌مان له‌ هێڕشه‌كانی سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە.

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانتی پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا عادل عه‌بدلومه‌هدی رایگه‌یاند عێراق ئامادەیە بچێتیە نێو هەر هاوپەیمانێتییەك كه‌ ئامانج لێی پاراستنی ئاوەکانی کەنداو بێت، بە مەرجێك كه‌ هەموو وڵاتانی کەنداو لە هاوپەیامنێتیەکەدا بەشدار بن.

Back to top button