ناوەندی فەرماندەیی هیزەئاسمانییەکانی ئەمریکا بنکەی ( ئەڵعەید) ی قەتەر چۆل دەکات
ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا رۆژی شەممەی ڕابردوو لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا بنکەی ئاسمانی ( ئەڵعەدید ) ی قەتەر چۆڵ دەکت و دەیگوازێتەوە بۆ کارۆلینای باشووری .
لە دووای 24 کاتژمێر کۆنتڕۆڵی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو لە کارۆلینای باشووریەوە وە ئەستۆ دەگرێت .
واشنتۆن پۆست لە زمان فەرماندەکانی ئەمریکیەوە ڕایدەگەینێت پێکان و تەقاندنەوەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ( هاوک ) ی ئەمریکی و هێرش بۆ سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا، هەر وەها هەڕەشەکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران بۆتە هۆکاری ئەوەی ئەمریکا ئەم بڕیارە بدات و خۆ لە مەترسیەکانی قوتار بکات .
شرۆڤەکاران وچاودێرانی سیاسی ئەمریکی پێیان وایە ئەگەر ئەمریکا لە گەڵ ئێران بکەوێتە جەنگەوە ناتوانێت بنکەی ئاسمانی ئەڵعەدید بپارێزێت ، چوونکە قەڵغانە مووشەکیەکانی ئەم بنکە ئاسمانییە بۆ مووشەکاکەنی دوور بڕ دیاری کراوون کە خێراییەکی زۆریان هەیە ، بۆیەش ناتوانێت پێش بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و مووشەکە مام ناوەندەکان بگرێت .