سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان کۆبوونەوە
لەم کۆبوونەوەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر بەڕێوە چوو ، نێچیرڤان بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە گرینگی هەماهەنگی نێوان فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت بۆ دەستەبەر کردنی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان لە عێراق ، چۆنیەتی کارایی پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕیت بە شێوەیەک کە کاریگەری لە سەر پەرلەمانی عێراق لە بەغداش دەبێت .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وەک ڕاسپاردەیەک بۆ فراکسیۆنی پارتی دەڵێت گرینگیدان بەو یاسایانەی پێوەندی ڕاستەوخۆیان بە گوزەرانی ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە هەیە ، دەبێت لە سەروی هەموو ئەرکەکانەوە بێت ، بۆیەش هەماهەنگی نێوان فراکسیۆنەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێم پێویستە بەهێز بێت .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە هەریەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی ڕاو بیر و بۆچوونی خۆی لە سەر بووارە جیاوازەکان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد