په‌سه‌ندكردنی مادده‌كانی پرۆژه‌ی بووجه‌ی عێراق كۆتایی هات
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 7/12/2016 كۆبوونه‌وه دواخراوه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی مابوون به پرۆژه‌كه‌ی حه‌شدی وه‌ته‌نیشه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
پرۆژه بوجه‌ی عێراق كه پێكهابوو له 54 مادده و به‌م دواییانه‌ش 12 مادده‌ی دیكه‌ی بۆ زیادكرا له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی په‌سه‌ندكران.
له‌ماوه‌ی رابردوو 8 جار له‌نێوان شیعه و سونه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه‌وه دواخراوه به‌هۆی ناكۆكی نێوانیان له‌سه‌ر مادده‌كانی ناو پرۆژه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بوو به كورد له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر په‌سه‌ند كرا.
به‌پێی پرۆژه یاساكه به‌شی كورد كه‌له‌لایه‌ن، یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌هاوكاری كوتله‌كه‌ی مالكی دارێژراوه و ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات به پێدانی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێك دا به‌رامبه‌ر مووچه‌ی ته‌نها 650 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر.
له‌كاتێكدا به‌پێ راگه‌یانراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانگانه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م خه‌رجیانه‌ی هه‌یه:
– 880 ملیار دینار بۆ ته‌واوی شایسته‌ی مانگانه‌ی یه‌ك ملیۆن و 400هه‌زار مووچه‌خۆر.
– 120 ملیار دینار بۆ به‌ركه‌وتی شایسته‌ی داراییی كۆمپانیا نه‌وتییه به‌رهه‌مهێنه‌كان.
– 130 ملیار دینار گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی وه‌رگیراوی پێشه‌كیی فرۆشتنی نه‌وت.
– 180 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، له ناویدا پاره‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركووكیش.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی تایبه‌ته به پێشمه‌رگه، له‌پرۆژه یاساكه‌دا ته‌نیا ده‌قێكی نووسراو هاتووه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی هێزه‌كان و بڕی شایسته‌ییان بدرێت، یان هیچ ژماره‌یه‌كی دیكه جێگیر بكرێت.