عەلی باپیر گاڵتە بە هەستی ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات

 

عەلی باپیر : نامەوێت خۆم بۆ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کاندید کەمەوە مەگەر تایبەت داوام لێبکرێتەوە .

 

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی با س لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و دەڵیت ئەمساڵ بە نیاز نییە خۆی کاندید کاتەوە وببێتەوە بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی .

 

لە هەمانکاتدا عەلی باپیر بە هێنانەوەی فەرمودەیەک لە پێغەمبەری ئیسلام ، هەست و سۆزی ئەندامانی کۆمەڵ هەڵدەخڕێنێت بۆ ئەوەی داوای لێ بکەن ببێتەوە بە ئەمیری حزبەکەیان .

 

عەلی باپیر دەڵێت پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) باسی لەوەكردووە، كە بەرپرسیارێتی نادەنە كەسانێك، كە خۆیان داوای بكەین یان دەستی پێوە بگرن و هەوڵی بۆ بدەن، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە خۆی شیاوەو دەبێت داوای لێ بکرێتەوە .

 

عەلی باپیر لەو دیمانەیەدا کە لەگەڵ دەنگی ئەمریکا بەرێوە چووە لە کاتێکدا ئەم حەدیس و رەوایەتانە دێنێتەوە کە خۆشی دەزانێت جەماعەتی کۆمەڵی ئیسلامی بە گشتی لە ژێر چەتری دارایی ئەودا هەناسە دەدەن ، واتە ئەگەر ئەو ئەمیر نەبێت مووچە و دارایی و قووتی هەملایەنەی ئەوانیش دەبرێت کە لە وڵاتێکی دیاری دراوسێوە بۆی هەناردە دەکرێت .

 

لە کۆتاییشدا عەلی باپیر دەڵیت لە هەرسێک کۆنگرەی پێشووشدا خەڵک تەمەننایان کردووە بەرپرسیارەتی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وەئەستۆ بگرم دەنا من بۆی هەڵوەدانیم .

 

 

Back to top button