هەرسێک لایەنی سیاسی پارتی ، یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا دەیانەوێت بڕیار بدەن

 

پارتی ، یەکێتی و گۆڕان وەک سێ لایەنی سەرەکی سیاسی هەرێمی کوردستان بڕیاریان داوە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ببەستن .

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە کۆبوونەوەکە بۆ ڕێکخستنی یەک هەڵوێستی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بەرانبەر بڕیارەکانی عێراق .

 

لەمبارەوە جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئەندامی خانەی راپەراندنى بزوتنەوەی گۆڕان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، ئەم کۆبوونەوە زۆر بە گرنگ دەزانێت و پەی وایە خاڵێکی جەوهەری دەبێت بۆ سەرکەوتنی ململانێ سیاسیەکان لە گەڵ بەغدا .

 

ئەوە لە کاتێکدایە بە پێی هەمان سەرچاوە ، هاوکات یەکێتی لە سلێمانی لە هەوڵی ئەوەدایە ناکۆکیەکانی لە گەڵ گۆڕان کۆتایی پێنێنێت و پێش کوبوونەوەی سێ قۆڵی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبێتەوە ، بەڵام گۆڕان لەم بارەوە تا ئیستا بڕیاری نەداوە .

Back to top button