سێزدەمین پێشانگهی ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی له ههولێربە ئامادە بوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرایهوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-183.jpg)
سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی له شاری ههولێر بە بەشداری 300 کۆمپانیا لە 24 وڵاتی جیهان کرایەوە .
لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەیدا کە بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسانی تر بەرێوە چوو ، مەسرور بارزانی گووتی : وەک حکومەت هەموو ئاسانکاریەک دەکەیین بۆ وەبەرهێنەرە بیانیەکان بۆ ئەوەی بتوانن لە گەڵمان بەردەوام بن .
هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیواخواز بوو : کرانەوەی ئەم پێشانگایانە هەنگاوێکی ئەرێنی بێت بۆ لێک نزیک بوونەوەو ناسینی هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە و کوردستان ببێتە ناوەندێکی تیجاری بازرگانی لە ناوچەکەدا .