سانچێز: نابێت هیچ هەلێك لە دەست بدەین بەرامبەر بارسێلۆنا
ئەلێكسیس سانچێزی چیلی و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای ئینتەر میلان دووپاتیكردەوە كە یاریەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ئاسان نابێت و یاریەكی سەخت دەبێت.
لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا سانچێز ووتی: ئەو كاتەی لە بارسێلۆنا بووم باشترین ساتی یانەكە بوو لە مێژوویدا و بە باشترین ساتەكاندا تێدەپەڕی.
بەردەوام بوو ووتی: ئەو كات گواردیۆلا و چاڤی و ئینێستا و هەروەها پۆیۆلێی لێ بوو كە باشترین كاپتن بووە لەگەڵی یادیم كردبێت، بەڵام ئێستا هیچ كام لەوانە نەماوون.
هەروەها ووتیشی: ئێستا زۆر شت فێر بووم لە تۆپ هێشتنەوە و یاریكردن بە تۆپ، ئێستا زیاتر بەرەوپێشەوە چووم.
لە كۆتاییشدا ووتی: كاتێك بەرامبەر بارسێلۆنا یاریدەكەیت نابێت هیچ هەلێك لە دەست بدەیت، ڕووبەڕوویان بوومەتەوە لە مانچستەر یۆنایتد كە چەندین هەلی گۆڵكردنمان لەدەستدا ، بەڵام ئەوان سودیان لە هەلەكانی خۆیان بینی و توانیان 3گۆڵ تۆمار بكەن.
وا بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە لە نێو یاریگای كامپ نۆو یانەی بارسێلۆنا میوانداری یانەی ئینتەر میلان بكات لە یاریەكانی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.