ئەگەر ئەم وەرزە گواردیۆلا چامپیۆنزلیگ نەباتەوە خۆی دەکوژێ ؟

پێپ گواردیۆلای بەڕێوبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رایگەیاند کە ئەگەر ئەم وەرزەش چامپیۆنزلیگ بەدەستنەهێنێت هیچ لە ژیانی ئەو ناگۆڕێت.

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یاریەکەی سبەی لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی دینامۆ زاگریب،  پێپ گواردیۆلا گوتی: ئەگەر ئەم وەرزە چامپیۆنزلیگ بەدەستنەهێنم کارەسات نییە، هیچ شتێک لە ژیانی من ناگۆڕێت، بە دڵنیاییەوە هەوڵی بۆ دەدەم، بەڵام لە ماوەی ١٠ مانگی داهاتوودا لەوەدا ناژیم کە ئەگەر چامپیۆنزلیگ بەدەستنەهێنم ئەوا کارەسات روودەدا، دەمەوێ نازناوەکە بەدەستبهێنم بەڵام ئەگەر ئەوە رووینەدا خۆ ناچم خۆم بکووژم.

گواردیۆلا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەگەر ئەمساڵ بەدەستمان نەهێنا ئەوا بۆ ساڵی دواتر هەوڵی بۆ دەدەین، چونکە رەنگە ئەوە چەند ساڵێک یان زیاتریشی بوێت، من ئەوە دەزانم کە هاندەرانمان زیاتر مەیلی بردنەوەی پرێمەرلیگیان هەیە و زۆر گرنگی بە نازناوە ئەوروپییەکان نادەن ئەوەش بەهۆی ئەو مێژووە سادەیەی کە سیتی لە رابردوودا هەبیبووە.

لە کۆتاییدا پێپ باسی لەوەکرد کە لە ساڵانی رابردوو هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول نازناوی ئەوروپیی زۆریان بردووەتەوە، بەڵام هاندەرانی ئێمە تەنیا لە شاشەی تیڤییەکانەوە سەیری ئەوانیان کردووە.

تیپەکەی گواردیۆلا ئێوارەی سێشەممە کاژێر 10:00  رووبەڕووی دینامۆ زاگریبی پاڵەوانی کرواتیا دەبنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری یەکەمدا هەردوو تیپ بردنەوەیان تۆمارکردبوو.

Back to top button