وەزیری دادی ھەرێمی کوردستان سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کرد
وەزیری دادی حکومەتی ھەرێمی كوردستان سكاڵا نامەیەكی یاسایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردوە و تیایدا سكاڵای لە دژی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماركردوە.
فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵانامەیەكی یاسای رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا كردوە، بە ئامانجی رەتكردنەوەی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019 یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگا و قەزایانەی لەناو ھەرێمێكدا رێكنەخراون.
وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە هەشت خاڵدا بەڵگە یاساییەكانی بۆ نادەستوری بون و نایاسایی بونی ئەو یاسای ھەمواركردنەوەیە خستوهتەڕو.
لە نوسراوەکەی وەزیری دادی هەرێمدا هاتوە، ئەو ھەمواركردنە بەتاڵە، چونكە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019ی داناوە كە ماددەكانی ئەو یاسایە دژ بەیەكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستور و بنەماكانی ھەڵبژاردنی گشتی و بنەما دیموكراتییەكان و ئەو مافە بنچینەییانەی كە لە دەستوردا ھاتون.
لەبەر رۆشنایی ئەو مادە دەستورییەدا، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە 8 خاڵدا بەڵگە یاساییەكانی بۆ نادەستووری بوون و ناقانوونی بوونی ئەو یاسای ھەمواركردنەوەیە؛ خستۆتە ڕوو.