پارێزگاری پێشوتری كەركووك بوو بە سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستانی

 

دوای ئەوەی پارت و لایەنە كوردستانیەكان رێككەوتن لە بارەی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتیەك لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكانی كەركووك و دیالەو سنوری پارێزگای نەینەوا, ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا لۆگۆ و سەرۆكی هاوپەیمانیەتیەكە دیار كرا,
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیای خواكوڕك لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ و حزب و لایەنە سیاسیەكان لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بڕیار درا بە دەستنیشانكردنی عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووتری كەركووك بە سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی دەستنیشان كرا
ئەم كۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت، كە رۆژانی شەممە و یەكشەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەكان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و لەسەر میكانیزمی كاركردنی هاوپەیمانی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ناوچە كوردستانییەكان رێككەوتن.

Back to top button