بە تۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ ئەمریكا ئێران وەزیرێكی وڵاتەكەی لە سێدارەدەدات

دوای ئەوەی حكومەتی ئێران وەزیری بەرگری پێشووی  ئێران و چەند بەر پرسێكی دیكەی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر كرد, ئەمڕۆ دادگای ئێران سزای لە سێدارەدانی بۆ وەزیری بەگری پێشووی وڵاتەكەی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەمەریكا سەپاند.
هەر لەو باریەوە غولام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، بە كەناڵی فەرمی حكوومەتی ئێرانی گوتووە: “وەزیر سیخوڕی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كردووە و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە”.
ئاشكراشیكردووە، سێ بەرپرسی دیكە بە هەمان تۆمەت بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانیی دەكرێن، بەڵام یەكێكیان سیخوڕی بۆ بەریتانیا كردووە.
كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو كەسانەی “خیانەت” لە وڵاتەكەی دەكەن، بە لە سێدارەدان سزایان دەدات

Back to top button