قاسم سولەیمانی و حەشدی شەعبی بەرپرسی دژە تیرۆری عێراقیان دیاركردووە


دوای ئەوەی حكومەتی عێراق عەبدولوەهاب ساعدیان لە فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق لاداو گواستیانەوە بۆە بەشی ئالیات لە وەزارەتی بەرگری, لە ئێستادا میلیشاكانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی قاسم سولەیمانی دەیانەوێت فەرماندەیەكی نزیك لە خۆیان بكرێتە فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراقی.
میدیاكانتی عێراق ئاشكرایانكردووە كە  ئێستا یەك كاندید بۆ پۆتی فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق هەیە كە  حەیدەر یوسف عەبدوڵلایە، بە كەسێكی زۆر نزیك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر سوپای پاسدارانی ئێران دادەنرێت بە (ئەبو زەرغام) ناسراوە، پێشتر فەرماندەی لیوای تایبەتی پێنجەم بووە لە میلیشیای بەدر (گەورەترین میلیشیای حەشدی شەعبی.

چاودێران باسیان لەوە كردبوو، كە حكوومەتی عێراق بە نیازە كەسێكی نزیك لە كۆماری ئیسلامیی ئێران، بكاتە فەرماندەی دژەتیرۆری عێراقی, ئەمەش بە هۆی خواستی قاسم سولەیمانی فراوانی دەسەڵاتەكانی ئەو فەرماندەیەیی ئێران لە نێو هێ.ە سەربازیەكانی عێراق.
Back to top button