ئێران دوو دیپلۆماتكاری عێراقی ئەشكەنجە دەدات
سەرەتای ئەم هەفتەیە حكومەتی ئێران دوو دیپلۆماتكاری عێراقی لە شەقامەكانی شاری مەشهەد دەشتگیر دەكات دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە زیندانەكانی ئەو وڵاتە زۆر بە توندی ئەشكەنجەیان دەدات ئەو دوو دیپلۆماتكارە سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراقن و بە كارێكی فەرمی لەو وڵاتەن.
لە كونسۆڵخانەی عیراقەوە لە مەشهەد لەو بارەیەوە نوسراوێك ئاراستەی نوسینگەی محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عیراق كراوە، هێزە ئەمنییەكانی ئێران دوو كارمەندی كونسوڵخانەكەیان لەسەر شەقام دەستگیركردووە و وێڕای ئەوەی ئەو دوو كارمەندە پارێزبەندیی دیپلۆماسییان لەو وڵاتە هەیە، ئەشكەنجەیان داون.
لە نوسراوەكەی كونسۆڵخانەی عیراقدا هاتووە، لەگەڵ ئەوەی هەردوو كارمەندەكە بۆ ماوەی شەوێك لە زیندان هێڵراونەتەوە، رەوانەی دادگاش كراون و بەرامبەر ئازادكردنیان لە زیندان، داوای كەفالەتی مادییان لێ كراوە.