بە هۆی نەبوونی خزمەتگوازاری زنجیرەیەك خۆپیشاندان چەند پارێزگایەكی عێراقی گرتەوە
دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو زنجیرەیەك خۆپیشاندان شەقامەكانی ئێران بە تایبەت پارێزگای بەسرەی گرتەوە, ئەمڕۆ جارێكی دیكە لە پارێزگای میسان و بەسەر لە بەرامبەر بێكاری و كەمی خزمەتگوزاریەكان دەستی پێكردەوە.
هەزاران هاووڵاتیی بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریر كۆ بوونەتەوە و بەشێكیان بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا چوون، كە زۆرینەی باڵیۆخانەی وڵاتان و فەرمانگەكانی حكوومەتی عێراقی لێیە.
بەپێی زانیارییەكان، هێزێكی ئەمنیی زۆر لە بەغدا و شارەكانی دیكە بە مەبەستی رێگریكردن لە فراوانبوونی زیاتری خۆپیشاندانەكان، بڵاو كراونەتەوە.