ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ی مانگی 7 ده‌كرێت 4 وه‌زاره‌ت مووچه وه‌رده‌گرن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 7ی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند بۆ رۆژى یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت.
بۆ رۆژی سێ شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و دارایی دابه‌شده‌كرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.