پارتی لە زیاتر لە ٦٠ پۆستی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەردەکەوێت

پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پۆستەکانی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دیاری دەکات.

به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) ھەفتەی داھاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان پشکەکانی خۆی لە کابینەی نۆیەم دیاری دەکات و ناوی کاندیدەکان پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پۆستەکانی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان.

بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارتی لە زیاتر لە ٦٠ پۆستی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەردەکەوێت.

Back to top button