رانیە .. دوو کۆگای خواردنەوەی کحولی ساختە دەستی بەسەردا گیرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena.jpg)
دوو کۆگای پڕ لە خواردنەوەی کحولی جۆراو جۆری ساختە لە دەرەوەی شارۆچکەی چووار قوڕنە لە سنووری رانیە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە دەستی بەسەردا گیرا .
لەمبارەوە رائید سۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بۆڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات خواردنەوە کحولیەکان زیاتر لە دەیان هەزار قوتوو دەبن کە هیچیان مەرجی سەلامەتیان نییە و نازاندرێ دروستکراوی کام وڵات و کام شوێنن
هەروەها دەڵێت ئەم کحولانە بەگشتی ڕێکەوتی دەرچوون و بەکارهێنانیان سڕوەتەوە و رێکەوتی نوێی لە سەر دراوە .
شۆڕش ئیسماعیل گووتی لە ئیستادا فەرمانی دەستبەسەرکرانی خاوەنەکانیان کە دوو کەسن دەرچووە بە تۆمەتی ساختەکردن و دەستکاری رێکەوتی دەرچوونی ئەم کحولانە .
![](https://xwakurk.com////////////////wp-content/uploads/2019/10/Alcohols-3-300x150.jpg)