بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان دڵخۆش دەکات

 

بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە رۆژانی شەممە سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ی هەرێمی کوردستان كرایه‌ پشوو

 

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایدەگەێنێت رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ لە هەرێمی کوردستان  دەبێتە پشووی فەرمی .

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بە پلانی ڕێکخستنی شێوازی دەوام لە کوردستان هاوکات باس لەوە دەکات ئەم وانانەی بۆ ڕۆژانی شەممە دیاری کرابوون پێویستە لە خشتەی رۆژەکانی ترد اجێگیر بکرێن  و ، سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرسن لە ڕێکخستنی خشتەکە تا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ئاستی زانستی قوتابیان دروست نەکات .

Back to top button