روونکردنەوەیەک لە دەزگای میدیایی خواکوڕک ” سەبارەت بە هەواڵی پشووی رۆژانی شەممەی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان
پێشتر لە هەواڵیکدا بڵاومان کردەوە کە وەزارەتی پەروەردە بە بڕیارێک هەموو رۆژانی شەممەی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان کردۆتە رۆژی پشووی فەرمی .
بەڵام ماڵپەری فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستاش ئەم بڕیارەی وەک هەواڵ و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بڵاو نەکردۆتەوە .
هەربۆیەش هەواڵی پشووی رۆژانی شەممە وەک دەزگای میدیایی خواکوڕک ڕەت دەکەینەو.
لە هەمانکاتدا هەر ئاگاداریەکی نوێ لەمبارەوە بڵاو کراوە بە زوترین کات ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستانی دەکەینەوە .