شاندێکی پەرلەمانی کوردستان گەیشتنە کۆریای باشوور

هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان  لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) دەنووسێت ،ئێوارەی سێشەممە  شاندێکی پەرلەمانی کوردستان گەیشتوونەتە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور

 

 

ئەم شاندە بە سەرۆکایەتی هیمن هەورامی لە سەر داوای فەرمی پەرلەمانی کۆریای باشوور سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە ،  بۆ ئاگاداربوون لە کاری ناو پەرلەمانی کۆریا و هەماهەنگی نێوان فراکسیۆنەکان و چاودێری حکومەت .

 

 

هێمن هەورامی لە پۆستی فەیسبووکی خۆی هەروەها ناوی ئەندام پەرلەمانەکانی هاوسەفەری خۆی ئاشکرا کردووە کە بریتین لە لە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و جەمال هەروتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی

 

 

 

Back to top button