کارناسانی ئاڵمانی گومان دەخەنە سەر فڕۆکەی ( ئێف 35 ) ی ئەمریکی ڕادار نەبین
کارناسانی بە شی چەک و تەکنەلۆژیای ئاسمانی ئاڵمانیا نهێنی فڕۆکەی شەڕکەری ( ئێف 35 ) ی ڕادار نەبینی ئەمریکی ئاشکرا دەکەن .
دروست کردنی فڕۆکەی ( ئێف 35 ) بە هۆی ئەوەی دەگوترێت ڕادار نەبینە یەک لە پرۆژە گەورەکان بووە کە تێچوویەکی زۆری ئابووری داوەتە دەست ئەمریکا .
ئیسرائیل بەو فڕۆکەیە بنکەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە سووریا بۆردوومان کردووە .
فڕۆکەی ئێف 35 ی ئەمریکی لە کاتێکدا لە ئەمریکاوە بەرەوە ئاڵمانیا دەفڕێت کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سەربازی ئاسمانی ئاڵمانیا بە ناوی ( هەنسۆڵت ) توانیویەتی بە سەدان کیلۆمەتر شوێنی فڕینەکەی دەست نیشان بکات .
فڕۆکەی ( لاکهید مارتین ) ناسراو بە ئێف 35 لایتینگ 2 ) بە درێژایی 9 هەزار کیلۆمەتری لە ئاریزۆنای ئەمریکاوە تا بەرلینی ئاڵمانیا بە 11 کاتژمێر و 24 خولەک بڕیوە و 9 جار لە ئاسمان بەنزینی تێکراوەتەوە .
ئێف 35 دوور لە چاوەڕوانی کە دەیانگووت ڕادار نەبینە کۆمپانیای هەنسوڵتی ئەڵمانی کە کار لە سەر ڕاداری پیشکەوتووی سەربازی دەکات توانیویەتی بە سەدان کیلۆمەتر شوین پیی ئێف 35 دیاری بکات