کوژراوەکانی ئەمڕۆی بەغدا گەیشتە 4 کەس
هیزە ئەمنیەکان لە بەغدا لە نەخۆشخانەکان جێگیر کراوون و ناهێڵن ئامارێکی روونی کوژراوان ئاشکرا بکرێت
بە پێی دووایین هەواڵ کە دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، لە ئەنجامی هاتنەئاراوەی گرژییەکانی ئەمڕۆ لە نیوان خەڵک و هیزە ئەمنیەکانی بەغدا تا ئیێستا کوژرانی 4 کەس پشڕاست کراوەتەوە .
ئەوە لە کاتێکدا بوو کە چەند کاتژمیر لە مەوبەر باس لە کوژرانی کەسێک و بریندار بوونی 200 کەس بە هیزەئەمنیەکانیشەوە دەکرا .
سەرچاوەکە لە بەغداوە ڕادەگەێنێت لە ئیستاشدا دوو کەسی تر بە هۆی قوڵی برینەکانیان مەترسی مەرگیان لە سەرەو لە وانەیە لە چەند کاتژمیری داهاتوو ئاماری کوژراوەکان بچیتە سەرەوە .