مه‌سرور بارزانی: گه‌شه‌پێدانی ئابووری و سوودوه‌رگرتن له داهاتی وڵات سه‌قامگیریی درووست ده‌كات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە دابینکردنی سەقامگیریی لە وڵاتان کرد و جەختی کردەوە کە بۆ سەقامگیریی هەر وڵاتێک، تەبایی خەڵکی نێو ئەو وڵاتە پێویستە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-10-2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی وتارێکدا، لە کۆنفڕانسی ستراتیجیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، سەقامگیری لە عێراق و کوردستان و ناوچەکە تاڕادەیەکی زۆر بەیەکەوە بەستراوەتەوە. سەقامگیری لە هیچ وڵاتێک بەدی نایەت ئەگەر وڵاتەکە لە ڕووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و دینییەوە سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پێكه‌وه ژیان و سوودوه‌رگرتن له داهاتی وڵاته‌كه‌یان سه‌قامگیریی درووست ده‌كات.
هه‌روه‌ها گووتی: “یه‌كه‌م كاری من ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبھێنین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه و هیواخوازین كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان پێشبكه‌وێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتی: ئێمه گرنگی له داهاتوو ده‌ده‌ین و مانای ئه‌وه نییه جیاوازیمان نییه، به‌ڵام گرنگه له رێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی سه‌قامگیر، مافه بنچینه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌ر دوولا ده‌سته‌به‌ر ببێت.
هه‌روه‌ها گووتی: ویستوومانه باسی بوودجه و مووچه بكریت، ئێمه ده‌مانه‌وێت دڵنیایی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێبوونی مافه ده‌ستوورییه‌كان، ده‌مانه‌وێت مافی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له داهاتی عێراق و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی له مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراق دیاریكراوه و نابێت لایه‌نێك به ته‌نها ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكات و ده‌مانه‌وێت به هاوبه‌شی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌ببرێن.
سه‌رۆك وه‌زیران گووتی: من له 16 ساڵییه‌وه چوومه ریزی پێشمه‌رگه و بینیوومه پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه پاڵه‌وانن، ده‌بێت له سیستمی به‌رگریی عێراق مافیان پارێزراو بێت، ده‌مانه‌وێت رێكیان بخه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت له سیاسه‌تی به‌رگریی عێراقدا پێگه‌یان هه‌بێت و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یان پێبگات.
هه‌روه‌ها گووتی: “نه‌وتی كه‌ركووك پێكه‌وه هه‌نارده ده‌كه‌ین و سیاسه‌تی بازرگانی پێكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ده‌توانین رێككه‌وتنێكیش بهێنینه ئاراوه هاوتای ده‌ستوور بێت. ده‌مه‌وێت باسی مافه‌كانی كوردستان بكه‌ین، له بواری داهات ده‌توانین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ده‌توانین له داهاتوودا وه‌به‌رھێنان زیاتر بكه‌ین و ده‌رفه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنین، عێراقیش بتوانێت له رووی وزه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌مانه‌وێت كوردستانێكی به‌ھێز بێته ئاراوه و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت پلانمان هه‌بێت و رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئێمه هاوبه‌شییه‌كی بونیادنه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌غدا دێنینه ئاراوه.