ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، کۆدەبێتەوە و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:
دانانی میكانیزمی پێویست بۆ گرەنتیی دەستەبەری كرێكاران و پێدانی پارەی بەشدارییەكانی كرێكاران و گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی گشت زانكۆ حكوومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016″ ئەو پرسانە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێن.