عەزیز وەیسی: داعش چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری و موفاجه‌ئه ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی تیشك ده‌خاته سه‌ر گۆڕانكاریی ناوچه‌كه له ڕووی ئه‌منییه‌وه و باس له مه‌ترسیی داعش ده‌كات له ناوچه‌كەدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان هۆشدارییان له مه‌ترسیی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دا.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاندووه، هاتنی داعش سیاسی بوو، سه‌ربازی نه‌بوو، چونكه ئه‌گه‌ر به‌س سه‌ربازی بووایه ئه‌وه له‌دوای نه‌مانی داعش، یان له‌دوای كۆتاییهاتنیان وه‌ك ده‌وڵه‌ت ده‌مانگوت مه‌ترسییان نه‌ماوه، به‌ڵام ئێستاش مه‌ترسین و داعش ماوه و مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه مه‌وقعیه‌تی دیاریان نییه، جاران دیار بوون، ده‌مانزانی چۆن و له كوێن، کەچی ئێستا بوونه‌ته پارتیزان، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییەکانی ئێمه به ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌وه چاوكراوه‌ن.
گوتیشی: داعش له باشووری مووسڵ كۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه و تا به‌عاج له زۆر شوێن هەن و مه‌ترسین. له مه‌خمووریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ركه‌وتوون، جێگایان نییه، چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری و موفاجه‌ئه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی بکەن و ڕۆڵی خۆیان ببینه‌وه، بۆیه تا ئێستاش ده‌یانه‌وێت له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه باری ده‌روونیی خه‌ڵك تێك بده‌ن و مه‌عنه‌ویاتی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه باس له دروستكردنی ویلایه‌ته‌كان ده‌كرێت.