سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەكان ھاتەدەنگ

سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی دوایین ئامار كه‌ تۆماركراوه‌، ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها له‌ شاری به‌غدا گه‌یشتووه‌ته‌ چوار كوژراو و ٧٠٠ بریندار.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەكانی دیكە هاتەدەنگ و بەڵێنی وەڵامدانەوەی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەدات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند خۆپیشاندان مافێکی سرووشتییە، بەڵام هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە و درووشمی وایان بەرزکردووەتەوە کە سزای یاسایی لەسەرە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە خۆپیشاندەران بە چەقۆ و شووشەی ئاگردارەوە هێرشییان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان، بەڵێنیشیدا وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکبێنێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ درێژه‌یان به‌ خۆپیشاندان دا بۆ پرۆتێستۆكردنی گه‌نده‌ڵی و بێكاریی له‌ وڵاته‌دا.

Back to top button