دەزگایی میدیایی خواكوڕك چەندین نهێنیەك لەبارەی فەزیحەتەكانی ناو میدیایی ئێن ئارتی و نەوەی نوێ ئاشكرا دەكات

 شاسوار عبدالواحید سەرۆکی دامەزراوەی NRT و نەوەی نوێ و چاڤیلاند لە ژێر ناوی کۆمپانیای نالیا ژمارەیەکی زۆری لە کارمەندانی کۆمپانیای نالیا و چاڤیلاند و کەناڵەکانیNRT و زۆرێک لە کادرو بەرپرس و لەیەنگری نەوەی نوێی دەرکرد بە تۆمەتی جاسوسی و سیخوڕیکردن و زۆر بیانوی تر.
 
بەشێكی تریش لە  کارمەندی  کەناڵەکانی NRT دەستیان لە کار کێشایەوە و کەناڵەکە کەوتە لێواری مەرگ و تەنانەت بەڕێوبەری ژوری هەواڵ کە ئەوکات (شوان عادل) بوو وتبووی با کەناڵەکە بۆ چەن ڕۆژێک دابخرێ, بەڵام چەند کارمەندێکی نەیانهێشت کەناڵەکە بوەستێت و لە پەخشی ئاسایی خۆی بەردەوام بوو .
 
دوای ئەوە هەلی کار ڕاگەیاندرا و بە نزیکەی ٤٠٠ سی ڤی بەرەوسەر نێردرابوون بۆ کەناڵەکە , دوای چەند مانگێک لە هێنان و بردنیان ٣٥ مۆزەفیان وەرگرت .
 
شەوی ٢٦ لەسەر ٢٧/٩/٢٠١٩ لە کاتژمێر ٢ـی شەودا شوان عادل لە پۆستێکی فەیسبووکدا دەستلە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە NRT و ماڵ ئاوایی کرد, بە پێی سەرچاوەی زانیاریەکانی تایبەت بە دەزگایی میدیایی خواكوڕك بە ئەمری شاسوار هەر ئەشەوە دەرکراوە و پێشتریش چەند جاری تر دەریکردبوو بەڵام بە نێوەندگیری کارزان عوسمان ،  گەڕێندابویەوە سەر کارەکەی ، وە چەند جاری تریش بەڕێوبەری کەناڵەکانی NRT 1,2,3,4 و NRTعربیة بە ئەمری شاسوار دەرکرابوون و هەرجارە و بە نێوەنگری کەسێک گەڕێنرابونەوە سەر کارەکانیان.
 
کێ بوون ئەوانەی وەرگیران!
بەگوێرەی زانیاریە تایبەتەكانی دەزگای میدیای خواكوڕك ئەوانەی وەرگیران هەر ئەوانەبوون کە سیڤیان ناردبوو بۆ هەلی کارەکە, بەڵام ناعەدالەتی و بەشێوەیەكی هەڕەمەکی دانران بە موچەیەکی کەم, وە مۆزەفە کۆنەکان لەلایەن بەرپرسانی کەناڵەکە و بەتایبەتی شاسوار هەموویان نانبڕاوکران و تەنانەت بە مۆزەفەکانیان گوتبوو ئیتر برۆن لەكەناڵەكە.
 
زۆرێک لە ئەوانەی تازە دامەزراویشن ئەوانەن لەسەر پشکی نەوەی نوێن بۆ نموونە بەڕپرسی مۆنیتەری , بەرپرسی پلاندانان , بەرپرسی دیجیتاڵ میدیا , وە چەندین بەرپرسی تری دامەزراوەی کۆمپانیای نالیا بە گشتی هەموویان كادیری نەوەی نوێن.
 
شاسوار چەندەها جار لە کۆبونەوە و کۆڕ و سیمینار و دیبەیتەکانا جەختی لە ئەوەکرۆتەوە کە کەناڵی NRT و کۆمپانیای نالیایان فرۆشتوە و دەستبەرداری بوون , بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان ئەمە بۆ چەواشەكاری رای گشتیە، دەیەوێت خۆی لە قەرزە كەلەكەبووەكانی حكومەت و چاڤی لاند بدزێتەوە، ئەمەش بە پاڵپشتی دەسەڵاتدارانی ناوچەكەی سنوری سلێمانیە”.
 
شاسوار عبدالواحید لە هەموو پەیجەکانی NRT و XYZ و چاڤیلاند و کۆماپانیای نالیا ئەدمینە و بە ئەمری ئەو زۆر پۆست هەیە ئەکرێت و زۆری تر ناکرێت و زۆری تر دەکرێت و دوای سڕاوەتەوە, زۆر بابەت لە XYZ بە ئەمری شاسوار ئەکرێت , زۆر بابەت لە دیجیتاڵ میدیا بە ئەمری شاسوار ئەکرێت”.
لە کاتی وەرگرتنی مۆزەفەکان و پێش وەرگرتنیان سەرەتا تاقیکردنەوەیەکیان بە مۆزەفەکان کردبوو, خودی شەخسی شاسوار پرسیارەکانی دانابوو , دوای وەرگرتنیشیان چەدجارێک شاسوار کۆبونەوەی بە مۆزەفە تازە وەرگیراوەکان دەکرد لە ناو کەناڵیNRT وە کۆبەنەوەیەکیشی بە مۆزەفەتازە و هەنێکی کەم لە کۆنەکان کردبوو لە کۆشکەکەی خۆی، وە دوای ڕۆژێک چەند مۆزەفێکی بە تایبەت بانگی کۆشکەکەی خۆی کردبوو کە پۆستیان بێ بدات.
 
لەکاتی چاوپێکەوتندا
شاسوار زۆربەی بەڕێوبەری بەشەکانی کردوە بە کادرەکانی نەوەی نوێ , کەناڵێک لەئێستادا دوور لە بەهای ئەخلاقی و ئینسانی و ئەتەکێتی میدیایی و سیاسیی كار دەكات و بۆتە بارەگایەكی نەوەی نوێ .
 
ئەمانە خۆیان نەوەی نوێن و دوور نەخراونەتەوە
١-بەڕێوبەری کەناڵەکە کە ئاوات علی/ـە
٢-بەڕێوبەری کارگێری ئاریان تاوگۆزی
٣-بەرێوبەری ژوری هەواڵ ڕێبوار ئەورحمان
٤-بەڕێوبەری NRT4 خەبات نەوزاد
٥-بەڕێوبەری کۆمپانیای نالیا کە شۆخانی خێزانیەتی
٦-سەرپەرشتی گشتی NRTعربیة سروە عبدالواحید
 
ئەوانەی دورخراونەتەوە لە بەڕێوبەرایەتی بەشەکانیان
ئەوانەن کە نەوەی نوێ نەبوون و پێشنیار کراوە بۆیان کە ببنە نەوەی نوێ و ڕەتیان کردۆتەوە , ئەو بەڕێوبەرانە دورخراونەتەوە لە پۆستەکانیان.
 
ئەوانەشی لەسەر شاشەی NRT دەردەکەون ئەوانەن کە پێشتر لە kurdnews ـی نەوەی نوێ دەرکەوتبوون لەسەر شاشە.جگە لە ئەوانە کەسی تر بە دی ناکەی لەسەر شاشە و کراون بە ئەستێرەی شاشەی NRT لەسەر پشکی نەوەی نوێ بە حوکمی ئەوەی پێشتر لە kurdnews دەرکەوتبون .
Back to top button