بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر: 40 هەزار پاسپۆرت تەواو بووە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بێن بیان بەنەوە
لە ماوەی رابردوو دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت كێشەیەكی گەورەی بەردەم هاوڵاتیان بوو بە هۆی ئەو جەنجالیەی لە سەر هەردوو بەڕێوەبەرایەتی یەك و دووی هەولێر دروست بوو, زۆرترین گلەی دەكرا, لە ئێستادا دوای دابینكردنیپاسپۆرتی پێویست لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆلاتی هەولێر كارەكان ئاسانتر رای دەكرێت و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێریش رایدەگەیەنێت ئێستا 40 هەزار پاسپۆرت تەواو بووە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بێن بیبنەوە.
دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ھەولێر راگەیاند: ” دوای ئەوەی بە هۆی هاتنی رێژەیەكی كەمی پاسپۆرت لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان جەنجالیەكی زۆرمان لەسەر دروست بوو, وەزایری ناوخۆی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی چڕكردنەوەو لەگەڵ بەغدا و دواتر 40 هەزارپاسپۆرتیان بۆ ناردین لە ێستادا پاسپۆرتەكان تەواو كراون.
گوتیشی: “داوا لەو ھاووڵاتیانە دەكەین كە لە 10 رۆژی رابردوودا مامەڵەكانیان تەواو كردووە سەردانمان بكەن و پاسپۆرتەكانیان وەربگرنەوە”.
لەبارەی كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران گوتی: “دەمانەوێت مژدە بە ھاووڵاتیانی ناوچەكە بدەین، لە دوو ھەفتەی داھاتوو نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران دەكەینەوە”.