نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق: زۆر نیگەرانم لەو مامەلەیەیی لەگەڵ خۆپیشاندەران كرا

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ زینجیرەیەك خۆپیشاندان چەند پارێزگایەكی عێراقی گرتەوە كە بە هۆی بەریەك كەوتنی خۆپیشاندەران و پۆلیس بووە هۆی گیان لە دەستدانی سێ كەس و بریندار بوونی زیاتر لە 140 كەس, پاش رووداوەكانیش نوێ،ەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە.

جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق لە بەیاننامەكەدا نیگەرانی خۆی لە توندوتیژیەكانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە نیشاندا و داواش دەكات بارودۆخەكە هێوربكرێتەوە و دان بەخۆیاندا بگرن.
بلاسخارت لەبەیاننامەیەكدا تەئكیدی لەسەر مافی خۆپیشاندان بۆ هەموو تاكێك كردوەتەوە، كە مافی ئەوەی هەیە بەپێی یاسا بەئازادی قسە بكات.
رونیشیكردوەتەوە، نەتەوە یەكگرتوەكان لە توندوتیژیەكانی دژی خۆپیشاندەران نیگەرانە و پێویستە دەسەڵات هۆشدار بێت و دان بەخۆیدا بگرێت لەمامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ئەوەش لەپێناو پاراستنی گیانیان و پاراستنی یاسا و سەروەت و سامانی گشتی و تایبەتی.
ماوەی دوو رۆژە هەزاران هاووڵاتی عیراقی رژاونەتە مەیدانی تەحریر لەشاری بەغدا و چەند گۆڕەپانێكی دیكەی شارەكانی باشور و داوای باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و هەلی كاردەكەن. هەروەها داوا دەكەن روبەڕوی گەندەڵسی ئیداری و دارایی لەدامودەزگاكانی دەوڵەتدا ببنەوە.

Back to top button