ئومێد خۆشناو: ناوهرۆكی سهردانهكهی شاندی پهرلهمانی كوردستان بۆ كۆریای باشوور ئاشكرا دهكات
شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشووریان كردووە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم سەردانە بە بانگهێشتی فەرمیی پەرلەمانی كۆریای باشوورە و بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە.
شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان به سهرۆكایهتى هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و به بهشدارى سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆریای باشوور بانگهێشت کراون و چەند پرسێکی یاسایی و ئابوورییان باس کرد.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی كە یاوەری شاندەكە دهكات ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانی كۆریای باشوور، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان دوێنێ سێشەممە سەردانی سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوورمان كردووە و، بڕیارە چەندین دیداری گرنگ دەربارەی پەیوەندیی نێوان هەردوو پەرلەمان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی كۆریای باشوور هەبێ.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد: لە چوارچێوەی سەردانەكەی شاندی پەرلەمانی كوردستاندا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ (مون هیسانك)، سەرۆكی پەرلەمانی كۆریای باشوور كۆبووینەوە و، باس لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان هەردوولا كرا و تیشك خرایە سەر هەماهەنگیی نێوان هەردوو پەرلەمان،
خۆشناو ئەوەشی گوت: هەر ئەمڕۆ بۆ ئاشنابوون لە كاری لێژنەكان و سەنتەری تۆێژینەوەی پەرلەمانی كۆریای باشوور، شاندی پەرلەمانی كوردستان دیدارمان لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەشی پڕۆتۆكۆڵ هەبوو.