عادل عەبدولمەهدی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی رێكخستن

سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەبارەی د‌وخی ئێستای بەغدا و ئەو خۆپیشاندانە فراوانەی شتارەكەی گرتۆتەوە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ دووەم رۆژ خۆپیشاندانی بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی شاری بەغدا دەستی پێكردەوە و لەوبارەیەشەوە كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئێوارەی دوێنێ‌ سێشەممە، گەیشتووەتە دوو كوژراو و 268 بریندار بووە.

ماوەی چەند ڕۆژە لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق جارێکی هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری، نەبوونی کاری و گەندەڵی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەتەوە و لە بەغدا دوو کەس کوژران و نزیکەی 200 کەسیش بریندار بوون.

Back to top button