وهزارهتی رۆشنبیری هۆشداری دەداته کەناڵەکانی راگەیاندن
دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومهتی ههرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری كردبوو تیایدا هۆكارهكانی زیادبوونی تەڵاق و بەشێك لە كێشە كۆمەڵایەتییەكانی گەڕاندبووەوە بۆ دراما بیانی و توركییهكان، داوای سنورداركردنی دراما توركییهكانی كردبوو.
ئەمڕۆ چوارشهممه، شێروان عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: “دەمانەوێت ئەو لایەنانەی پەیوەستن لە گرتنەبەری رێكارەكانی وەزارەتی رۆشنبیری رابگەینین”.
شێروان عهزیز وتیشی: بەپێی ئەو رێنماییە پێویستە میدیا بینراو و بیستراوهكان رەچاوی ئەو خاڵانە بكەن، زیان نەگەیاندن بە نەریت و بەرژەوەندی گشتی لە چوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان، دووركەوتنەوە لە تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و خێزان، پەخشنەكردنی ئەو بەرنامە و بڕگانەی كە هانی جیاكاری رەگەزی و توندڕەوی و دەمارگیری دەدەن لە هەموو بوارەكانی ژیان و ئایینی و نەتەوەیی و تایفەگەری و ناوچەگەری.
عهزیز ئهوهشی راگهیاند: كه ئەو نوسراوەی وەزارەتی ئەوقاف پشتی بە داتا و زانیاری زانستی نەبەستووە تەنیا بۆچونێكە، پیشنیاز دەكەین لیژنەیەكی هاوبەش لە خەڵكی شارەزا و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پێكبهێنرێت و بابەتیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسه بكات.
وتیشی: لە حاڵەتی پابەندنەبوونی كەناڵەكان و دیاریكردنی سەرپێچیەكان لە لایەن یەكێك لە وەزارەتی رۆشنبیری، سەندیكای رۆژنامەنوسان، داداگا یان داواكاری گشتی، دەتوانین سەرپێچی و سزا دیاری بكەین وەك ئەوەی لە رێنماییەكە دیاریكراوە.