بەبەلگە: راكان سەعید لە كەركووك چوار بەڕێوەبەری دیكەی كوردی لە پۆستەكەیان دورخستنەوە
دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر پارێزگارێی بەسەر كەركووك دا سەپێ،درا لەو كاتەوە جگە لە تەعریبكردنی كەركووك زۆربەی بەرپرسە كوردەكان لەو شارە لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە, لە دواهەمین بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك چوار بەڕێوەبەری كورد لە كارەكانیان دوورخرانەوە.
بە پێی بەڵگە نامەیەك كە دەستی تۆڕی میدیایی خواكوڕك كەوتووە راكان سەعید پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك بڕیاری دوورخستنەوەی چوار بەڕێوەبەری دیكەی كوردی لە كەركووك دەركردووە.
هەر لە بەڵگەنامەكان ئاماژە بە ناوی بەڕێوەبەرە دوورخراوەكان كراوە كە بریتیە لە لادانی عالیە عەبدولخالق لە بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری ئیداری و دانانی فیراس ئیسماعیل لە جێگەكەی وە لادانی موشتاق تالب لە بەڕێوەبەری بەشی گەشەپێدان و پێشخستنی دامەزراوە حكومی یەكان و دانانی قەیس حەمودی لە جێگەكەی هەروەها لادانی خەبات ئەسعەد لە بەڕێوەبەری گرێبەستە حكومیەكان و دانانی خالد نایف لە جێگەكەی و لادانی جوان عەبدولڕەحمان لە بەڕێوەبەری بەشی ئەندازیاری و دانانی فاتیمە حەیدەر لە جێگەكەی
وێڕای ئەم بڕیارانە چەندین بڕیاری نایاسایی دیكە لە لایەن ڕاكان جبوری دەركراوە كە زۆرینەی ئامانجی سیاسی لە دژی كورد لە پشتەوەیە.
وێڕای ئەم بڕیارانە چەندین بڕیاری نایاسایی دیكە لە لایەن ڕاكان جبوری دەركراوە كە زۆرینەی ئامانجی سیاسی لە دژی كورد لە پشتەوەیە.