زەریف : ئەورووپیەکان بەڵینەکانیان نەبەنە سەر ڕێکاری نوێ دەگرینە بەر

 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حکومەت گووتی : ئەگەر ئەورووپیەکان بەڵێنەکانیان سەبارەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی نەبەنە سەر ئەوا ئیرانیش هەنگاوی تر دەهاوێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی

 

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێرانی جەوان ، محەممەد جەواد زەریف گوویەتی : قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ بەردەوامی گەمارۆکانی سەر ئێران 180 میل جیاواز بوو لە گەڵ ئەو قسانەی ئەورووپاییەکان لە زمان ترەمپەوە بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە .

 

زەریف لە درێژەدا گوتوویەتی پاشگەز بوونەوە لە هەندێک خاڵەکانی رێکەوتن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانە کە لە ماددەی 36 ی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئاماژەی پێکراوە و کەسیش ناتوانێت ڕێگریمان لێ بکات .

Back to top button