خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کەرکوک دەستی پێ‌کرد
هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە کەرکوک به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو داوا له عه‌ره‌بی كه‌ركووك ده‌كات لە خۆپیشاندان خۆ بپارێزن
لە دوای دوو رۆژ لە لە خۆپێشاندانی بەغدا و چەند شارێکی تری عێراق سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ چووارشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کەرکوکیش دەستی پێ‌کرد .
وەک هەواڵەکان باس دەکەن یەکەم دەستپێکی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی کەرکوک لە بەردەم بینای پارێزگاری کەرکوک دەستی پێ‌کرد کە ژمارەیەک هاووڵاتی لەوێ کۆ ببوونەوە .
هاوکات هێزە ئەمنیەکان لە کەرکوک لە ترسی تەشەنە کردنی خۆ پیشاندانەکان بە هێزێکی زۆرەوە چوواردەوری دەوری پارێزگایان تەنیوەو لە شوێنانی تریش هێزەکانیان بڵاوە پێکردووە .
هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە کەرکوک به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو لە بەیاننامەیەکدا داوا له عه‌ره‌بی كه‌ركووك ده‌كات لە خۆپیشاندان خۆ بپارێزن