ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد

ئەمڕۆ چووارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد .

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە لەبەرچاو گرتنی ماددەی ( 5 ) ی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە (14)ی ساڵی 1991 هەموارکراودا وەك ئەرکێکی فەرمانبەرایەتی چەخت لە سەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی حکومەت کرایەوە لە لایەن فەرمانبەرانەوە ، هاوکات بە هیچ شێوەیەک فەرمانبەران بۆیان نییە نهێنی بەڵگەنامەکان لە جیهانی سوشیال میدیا دا بڵاو کەنەوە .

 

 

خستنەڕووی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕگەی دووهەمی کۆبوونەوەکەی بۆ تەرخان کرا چەندین راپۆرتی تێر و تەسەل لەمبارەوە بۆ زانیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوەو دیاری کرا کام قەرز لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کامیتر لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵدا دەبێت

 

دووایین تەوەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکومییەکانی سەربە وەزارەت بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.

 

لەمبارەوە وەزیرەکانی ئەم بووارە راسپێردران بە گوێرەی پێویست و پسپۆڕی یەکەمەکان  لە هەوڵی دامەزراندنیان دابن.

Back to top button