سەرجەم کەرتە سەربازییەکان بە فەرمانی وەزارەتی بەرگری عێراق کەوتنە ئامادە باشییەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-10.jpg)
پشێوی و ناڕەزایەتی دەربڕینی بەغدا و شارەکانی تری عێراق لە دوو رۆژی رابردوودا کە خەریکە هەموو سارەکانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە ، وەزارەتی بەرگری عێراق ناچار دەکات هەموو کەرتە سەربازییەکانی سەر بەو وەزارەتە بخاتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە .
ئەم فەرمانە بە نووسراوێکی فەرمی و بە واژووی نەجاح شەمەری بە مەبەستی پارێزگاری لە دامەزراوە حکوومیەکان دەرکراوە .
هاوکات لە گەڵ ئەوەی داوا لە هیزەکانیان دەکەن بنکە و بارەگا حکومیەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتان بپارێزن ، داواش دەکەن لە گەڵ خۆپیشاندەران بە ئارامی بجوڵێنەوە و دان بە خۆیاندا بگرن .
بێگاری، نهبوونی خزمهتگوزاری و ههلی كار هۆکاری خۆپیشاندانێكی فراوانە لە پارێزگاكانی عێراق و تا ئێستاش بە دەیان کوژراوو سەدان برینداری لێ کەوتۆتەوە
![](https://xwakurk.com////////////////wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-1-300x189.jpg)