جیاوازی دابین كردنی بوجه‌ بۆ دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا

خواكوڕك

ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 7/12/2016 په‌رله‌مانی عێراق یاسای بووجه‌ی په‌سه‌ندكرد و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ %23 بووجه‌یان ته‌رخان كردووه‌ بۆ كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی.

سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند له‌ یاسای بووجه‌دا، رۆڵێكی كاریگه‌ر و گرنگیه‌كی زۆریان به‌ هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی عێراق داوه‌ و له‌كۆی داهاتی وڵات %23 ته‌رخان كراوه‌ بۆیان،

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌شێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی عه‌سكه‌ری عێراق به‌ پێی ده‌ستوری فیدڕاڵی و له‌ جه‌نگی دژی داعش به‌ درێژایی 1050كم له‌جه‌نگدایه‌، به‌ڵام هیچ داتا و ژماره‌یه‌كی له‌ ده‌ستوور بۆ ده‌سه‌به‌ر نه‌كراوه‌.

رۆژی 4/12/2016 له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و به‌یارمه‌تی كوتله‌ی مالكی، مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ ده‌قێكی لاستیكی تێپه‌ڕێنرا.

به‌پێی مادده‌كه‌، بۆدابین كردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ده‌قه‌یه‌ كه‌له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو له‌ یاسای بووجه‌ی عێراق هاتووه‌.

Back to top button